سەردێڕ:

پارێزگاری سلێمانی: هیچ بۆنە و رێوڕەسمێک بۆ یادی نەورۆز ئەنجام نادرێت

PM:08:04:15/03/2026

912 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ناوچەكەمان بووەتە رێڕەوی ئەو جەنگەی بەرپا بووە، بەوهۆیەوە بۆ بەهار و نەورۆز هیچ بۆنە و یادكردنەوەیەكی گشتی ناكرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی بۆ رۆژنامەنووسان وتی، "ناوچەكەی ئێمە بووە بە رێڕەوی ئەو جەنگە جیهانییەی بەرپا بووە و دەبێت زۆر بە وریاییەوە هەموومان مامەڵە بكەین".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمانی ئەم وڵاتە پڕە لە درۆن و مووشەك و فڕۆكە و هیوادارین بەزوویی ئەم جەنگە كۆتایی بێت.

وتیشی، سیاسەتی گشتی حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدڕاڵی و خۆجێیی ئەوەیە، كە بەشێك نین لەم حەنگانە و سیاسەتی بێ‌ لایەنییە و هیوادارین بە زوویی تەواو ببێت.

جەختیشی كردەوە، لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵی قسەكراوە تاكو ئەو هەڕەشە و بۆردومانانەی لەناوخۆی وڵاتەوە دێت كۆتاییان پێ‌ بێت و كوردستان نەكەنە گۆڕەپانی ململانێكان.

ئاشكراشی كرد، ئەمساڵ بۆ بەهار و نەورۆز بەبۆنەی ئەم دۆخەوە هیچ بۆنە و یادكردنەوەیەكی گشتی ناكرێت .













گەلەری