سەردێڕ:

لە چەمچەماڵ؛ ١٥ تەن خۆراک و شمەکی ماوەبەسەرچوو لەناوبران

PM:06:31:15/03/2026

716 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی چەمچەماڵ بڵاوکردوەتەوە، لەلایەن لێژنە هاوبەشەکانەوە ١٥ تەن شمەک و خۆراکی بەسەرچوو، کە لە ناو بازاڕ و مارکێت و شوێنە گشتییەکانی چەمچەماڵ دەستی بەسەرداگیراوە لەناوبران.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، لە کاتی بەدواداچوونەکانیان لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتەوە، توانیویانە دەستبگرن بەسەر ١٥ تەن خۆراک وشمەکی بەسەرچوودا.

ئاماژەیان بەوەشکردووە، لیژنەهاوبەشەکە لە لە نوێنەرانی قائیمقامیەتی چەمچەماڵ و چاودێری تەندروستی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ و ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی و ڤێتێرنەری و لێژنەی پاککەرەوەی چەمچەماڵ پێکهابوون و بەردەوامیش دەبن لە بەدواداچوونەکانیان.

تەندروستی چەمچەماڵ داوا لەهەموو لایەک دەکات، کە لەکاتی بینینی هەر شمەکێکی خراپ و بەسەرچوو ئاگاداریان بکەنەوە.













گەلەری