PM:05:15:15/03/2026
852 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، "هەرکاتێک هەرێمى کوردستان بە فەرمى داوامان لێ بکەن، ئەوا ئامادەن بەرهەمە نەوتییەکان و غازى ماڵانیان بۆ دابین بکەن".
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەبدولساحب حەسناوی، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق وتی، "وەزارەتى نەوتى عێراق کەمتەرخەم نابێت لە رەوانەکردنى غاز و بەرهەمە نەوتییەکان و پاڵاوگەکانمان بە بەردەوامی لەکارکردندان".
دەشڵێت، "بریکارى
وەزارەتى نەوتى عێراق بۆ کاروبارى گاز، لە ماوەى سێ رۆژى رابردوو جەختی کردەوە، کە
ئامادەن غاز بۆ هەرێمى کوردستان دابین بکەن ئەگەر بە فەرمى داوامان لێ بکەن".
وتیشی، "بە
دڵنیاییەوە وەزارەتى نەوتى عێراق دواناکەوێت و کەمتەرخەم نابێت بۆ دابینکردنى غاز
و بەرهەمە نەوتییەکان بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان، ئەوەش دەکەوێتە سەر رێککەوتنی
نێوان وەزارەتى سامانە سروشتییەکان و وەزارەتى نەوت".