PM:04:13:15/03/2026
1020 جار خوێندراوەتەوە
جارێکی بۆنە ناخۆشەکەی کارگەکانی نزیک عەربەت خەڵکی شارەزوور و دەوروبەری هەراسان کردووە و ئەندام پەرلەمانێکی نەوەی نوێش دەڵێت، هەر کارگەیەک بەرپرس بێت لەو بۆنە ناخۆشە سزا دەدرێت و وتیشی، حکومەتی ماوەبەسەرچوو بێباکە لە ژینگە و کەشوهەوای هاوڵاتیانی هەرێم.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، ئەکبەر غەریب، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ وتی، سەبارەت بە بۆنە ناخۆشەکەی شارەزوور و عەربەت و دەوروبەری، ئەمڕۆ نوسراوی فەرمی دادگا گەیشت بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ژینگەی سلێمانی بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی ژینگەی سلێمانی سەردانی کارگەکان بکات.
وتیشی، دواکارە لە رێکخراو و کەسایەتی و مامۆستایی ئاینی و سەرجەم چین
و توێژەکان، ئەگەر ئەمجارە بەیەکجاری چارەسەری کۆتایی بۆ ئەو بابەتە نەدۆزرایەوە
پشتیوان و هاودەنگیان بن لە رێکاری مەدەنی.
باسی لەوەشکرد، لە ماوەی رابردوو خاوەنی کارگەیان داوە بەدادگا و ٢١ رۆژ
لە زیندانی بوو پاشان غەرامە کرا بەڵام بۆماوەی کاتی بۆنەکە چارەسەر دەبێت و سەرهەڵدەداتەوە.