PM:02:39:15/03/2026
1316 جار خوێندراوەتەوە
لە بارەی مووچەی مانگی سێوە بریکارێکی پێشووی دارایی عێراق دەڵێت، بڕیاردراوە پێش جەژن مووچەی مانگی ئازار خەرجبکرێت و چاوگێکیش لە هەرێم وتی، لە سبەینێوە دەستدەکرێت بە ئامادەکارییان بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق باسی لەوە کردووە، بەپێی زانیارییەکان وەزیری دارایی عێراق بڕیاریداوە پێش جەژنی رەمەزان، دەست بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی عێراق بکرێت و وتیشی، بەپێی بڕیارەکە پێش جەژن مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش خەرجدەکرێت.
چاوگێکیش لە حکومەتی هەرێم بە ئێن
ئاڕتی وت، بەغدا پێی راگەیاندوون تەنها لیستی مووچە و میزانیەی موراجەعە بنێرن و
داوای ١٢٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی نەکردووە.
وتیشی، لە سبەینێوە دەست دەکەن بە
ئامادەکارییەکان بۆ لیستی موچەی مانگی سێ و میزانیەی موراجەعە و وتیشی، گەر دوو
رۆژ پێش جەژن مووچە لە بەغداوە بێت دەتوانن بە دوو رۆژ مووچە دابەشبکەن.
مەزهەر ساڵح، راوێژكاری دارایی
سودانیش دەڵێت، عێراق لە رووی داراییەوە پارێزراوە و كاریگەرییەكی زۆری لەسەر
نابێت ئەگەر ئەم قەیرانە بۆ ماوەی چوار بۆ پێنج مانگیش بەردەوامبێت