سەردێڕ:

وەزارەتی نەوتی عێراق: هەرێم داواکەمانی بۆ هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەری جەیهانەوە رەتکردەوە

PM:01:32:15/03/2026

1220 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی نەوتی عیراق رایگەیاند، " ئامادەیی خۆمان پیشانداوە بۆ هەناردەکردن بڕی ٣٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان و هەرێم داواکەمانی بۆ هەناردەی نەوت لەڕێی بەندەرەکەوە رەتکردەوە ئەمەش جگە لە بڕی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی تر کە پێشتر لە ناوخۆی هەرێمەوە رەوانە دەکرا ".


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە، لە پەیوەندیداین لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ هەناردەکردنی نەوت لە کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان و داوایانكردووه هەناردەكردنی بڕی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کێڵگەکانی ناو هەرێم بەردەوام بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان رەتیدەكاتەوە لەم کاتەدا هەناردەکردنی نەوتی عیراق لەڕێگەی بۆری نەوتی كوردستانەوە بۆ بەندەری جەهانی توركیا دەستپێبکاتەوە و چەند مەرجێکی داناوە کە پەیوەندییان بە پرسی هەناردەکردنی نەوتی خاوەوە نییە.

باسی لەوەشکرد،دوای دەستپێكردن بەهەناردەكردنی نەوت، دەتوانن دواتر باس لەو مەرجانە بکەن، دووبارە داوا لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەكەن کە دەستبەجێ هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە، لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و بەگوێرەی دەستوور و یاسای بودجە.














گەلەری