PM:01:04:15/03/2026
1220 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو، شەوێکی پڕ لە هێرشی درۆنی و مووشەکی بوو بۆسەر هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، سلێمانی، کۆیە، قەڵادزێ، چۆمان و چەند ناوچەیکی دیکە دەنگی تەقینەوە بەهێز بیسترا و قوربانیشی لێکەوتەوە.
لە هەولێر سەرەتایی هێرشەکان بە سێ درۆن دەستی پێکرد و لە ئاسمانی پیرمام خرانەخوارەوە، دواتر هێرشکرایە سەر پاڵاوگەی لاناز و بەهۆیەوە ئاگر لە پاڵاوگەکە بەرزبووە و دواتر کۆنترۆڵ کرا، درەنگانی شەویش جارێکی دیکە بە درۆن هێرشکرایە سەر هەولێر و بەشێکیان لەلایەن سیستمی بەرگرییەوە بەرپەرچدرانەوە و بەهۆی کەوتەخوارەوەی یەکێک لە درۆنەکانیش، ١٣ کەس برینداربوون.
لە سلێمانیش، لەرێگەی سێ درۆنەوە هێرشکرایە
سەر بارەگای فەرماندەیی و وتەبێژی دەزگای ئاسایشیش بە ئێن ئار تی وت، دوو درۆنیان
لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە لە فەرماندەیی خراونەتەخوارەوە و زیانی ماددی و گیانی
نەبوو، هاوکات درۆنێکیشیان خۆی کەوتووەتەخوارەوە بەڵام زیانی نەبووە.
هاوکات لە کۆیەش سێ جار بە مووشەک و درۆن
چیای هەیبەت سوڵتان بۆردومان کرا و لە دەوروبەری قەڵادزێش هاوڵاتیان گوێیان لە
دەنگێکی بەهێز بوو، بەڵام دواتر پۆلیسی ئیدارەی راپەرین وتی، هیچ هێرشێک لە سنووری
ئەوان نەکراوە.