سەردێڕ:

عەباس عێراقچی: ئامادەین جەنگ راگرین بەڵام مەرجمان هەیە

PM:12:41:15/03/2026

1420 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای وڵاتەکەی باش و تەندروستە، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ راگرتنی جەنگ پیشان دەدات بەڵام مەرجیان هەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی ، وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئێران ئامادەیە پێشوازیی لە هەر دەستپێشخەرییەکی هەرێمی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ بە شێوەیەکی دادپەروەرانە بکات، بەڵام مەرجیان هەیە کە نابێت جارێکی دیکە هێرشیان بکرێتەوەسەر، هەروەها دەبێت قەرەبووی زیانەکانیان بکرێتەوە.

عێراقچی، لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، باسی تەندروستیی موجتەبا خامنەیی رێبەری باڵای ئێرانی کرد و وتی، تەندروستیی باشە.

عێراقچی، باسی گەرووی هورمزیشی کرد و وتی، گەرووی هورمز کراوەیە، بەڵام تەنها بۆ ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی نەبێت، هۆشداریی بە ئەمریکاش دەدات کە ئەگەر هێرش بکاتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی ئێران، ئەوا ئێرانیش هێرش دەکاتە سەر کۆمپانیا ئەمریکییەکان.













گەلەری