سەردێڕ:

ئەمریکا و ئیسرائیل دانوستان رەتدەکەنەوە لەگەڵ ئێران

AM:10:51:15/03/2026

1100 جار خوێندراوەتەوە

جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، پێی نایە هەفتەی سێیەمەوە، هەر سێ وڵاتەکەش دانوستان رەتدەکەنەوە و ئامادەکاریی زیاتر بۆ جەنگەکە دەکەن و بەردەوامن لە هێرشەکردنە سە یەکتر.


لە نوێترین پێشهاتدا، میدیاکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوەکرد، لە شەوی رابردووە تاکو بەرەبەیانی ئەمڕۆ، ئێران پێنج گورزە مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە، هەروەها حزبوڵا لە لوبنانەوە ژمارەیەک مووشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردووە.

لەلایەکی دیکەوە ئاژانسەکان باسیان لەوەکرد، بەیانیی ئەمڕۆ چەند ناوچەیەکی پیشەسازیی لە ئەسفەهان لە ئێران کراونەتە ئامانج.

بەردەوامیی جەنگ، ئاسۆی بۆ رێککەوتن و دانوستان نەهێشتووەتەوە، لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل رەتیدەکەنەوە ئاگربەست لەگەڵ ئێران بکەن و تاوەکو مانگی چوار ئامادەکاریان بۆ جەنگ کردووە، لە بەرامبەریشدا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەگەر لایەنی ئیسرائیلی و ئەمریکی ئاگربەستیان نەوێت، ئێرانیش ئاگربەست رەتدەکەنەوە، هەروەها دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەکرد، ئێران دانوستانی دەوێت، بەڵام مەرجی ئەمریکا بۆ دانوستان ئەوەیە، ئێران بەتەواوەتی دەستبەرداری بیرۆکەی گەیشتن بە چەکی ئەتۆمی ببێت، بەڵام هێشتا ئەو مەرجە بەدی نەهاتووە.













گەلەری