AM:09:47:15/03/2026
1168 جار خوێندراوەتەوە
عێراق دەستی کرد بە گەڕاندنەوەی ئەو هاوڵاتییە عێراقییانەی، لە دەرەوەی وڵات گیریان خواردووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، دەستەی فڕۆکەوانی ئەو هاوڵاتیانەی لە دەرەوەی عێراق گیریان خواردووە دەگوازرێنەوە بۆ فڕۆکەخانەی عەرعەر لە سعودیە بە ئامانجی گەڕاندنەوەیان بە خێرایی و دواتر لە ڕێگەی وشکانییەوە لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی عەرعەرەوە دەیانگوازنەوە بۆ خاکی عێراق.
ئاماژەی بەوەکرد، بۆئەوەش یەکەم
فڕۆکەی عێراقی چووەتە فڕۆکەخانەی عەرعەر لە سعودیە، لەو چوارچێوەیەدا یەکەم گەشتی
هاوڵاتیانی عێراقی لە میسرەوە بۆ فرۆکەخانەی عەرعەر لە سعودییە گوازرانەوە.