AM:09:23:15/03/2026
972 جار خوێندراوەتەوە
داواکارییەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، بۆ ناردنی کەشتیی جەنگی بۆ گەرووی هورمز، کاردانەوەی ژمارەیەک وڵاتی لێکەوتەوە، ژاپۆن ئامادەیە، بەڵام فەرەنسا رەتی دەکاتەوە.
رۆژی شەممە دۆناڵد ترەمپ داوای لە ژمارەیەک وڵات، لەوانە چین و کۆریای باشوور و فەرەنسا و ژاپۆن و بەریتانیا کرد، کەشتیی جەنگی بنێرن بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەرووی هورمز، لە کاردانەوەی ئەم داواکارییە، ژاپۆن رایگەیاند، ئامادەن بەدەم داواکەی ترەمپەوە بچن، بەڵام ناردنی کەشتیی جەنگی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاستەنگی زۆرە.
لە بەرامبەردا فەرەنسا
هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتکردەوە، کە دەڵێن، پاریس دوای داواکەی ترەمپ ئامادەیە بۆ ناردنی١٠ کەشتیی جەنگی بۆ گەرووی
هورمز.