PM:09:22:12/03/2026
916 جار خوێندراوەتەوە
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری دەڵێت، به مه‌به‌ستی پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی، "داوا له هاوڵاتییان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دەکەین پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بن و دەشڵێت، هه‌ركه‌سێك ڤیدۆی درۆن بڵاوبكاته‌وه، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری هەرێم له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه، هه‌ركه‌سێك ڤیدیۆی كه‌وتن یان ئاڕاسته‌كردنی درۆن بگرێت، ته‌نها ده‌توانێت بۆ ژماره ته‌له‌فۆنه‌كانی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری بنێرێت، چونكه به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه بدرێته میدیاكان یان له په‌یج و هه‌ژماری كه‌سی بڵاوی بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه سه‌رپێچیكار رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه ده‌بێته‌وه.
هاوکات ئاماژه‌ی
به‌وه‌شكردووه، نزیكبوونه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كراونه‌ته ئامانج یان وێنه‌گرتن و
بڵاوكردنه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانیان به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو،
"ده‌زگاكانی راگه‌یاندن پێویستە به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتیه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن
و شوێنی رووداوه‌كان ئاشكرانه‌كه‌ن، هه‌ركه‌ناڵێك پابه‌ند نه‌بێت رێكاری یاسایی
توندی له‌به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر".