سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگریی عێراق: بە چوار درۆن هێرشکرایە سەر هێزەکانمان لە مەخموور

PM:08:55:12/03/2026

720 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، چوار (درۆن) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ لە مەخموور تێکشکێنران و دەشڵێت، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانیان نەبووە و بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ وردەکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، هێزەکانی کەتیبەی ئەندازیاری مەیدانی سەر بە فیرقەی پیادەی چواردەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا (کەرتی فەوجی یەکی لیوای پەنجا)، کەوتنە بەر هێرشی سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ(درۆن) و دواتر فڕۆکەیەکی چوارەم، بەڵام هێزەکانمان رووبەڕوویان بوونەوە و پێش ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان، لە ئاسمانی مەخموور خستیاننە خوارەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی لە ریزەکانی کارمەندانی هێزەکانیان یان هاوڵاتییان تۆمار نەکراوە، لە هەمان کاتدا لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان کردووە بە گرتنەبەری رێکاری پێویست و بەدواداچوون بۆ وردەکاری و بارودۆخی رووداوەکە.

هەروەها وەزارەتی بەرگریی جەخت دەکاتەوە کە هێزە چەکدارەکانیان لە بەرزترین ئاستی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هەڕەشەیەک کە ئاسایشی وڵات بکاتە ئامانج.













گەلەری