PM:08:26:12/03/2026
744 جار خوێندراوەتەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ، بە درۆن هێرشکرایە سەر کەمپی (زەویە سپی) لە کۆیە کە تایبەتە بە نیشتەجێبوونی پەنابەرانی سیاسیی کوردانی رۆژهەڵات، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان بەهۆیەوە چەند کەسێک برینداربوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی ئازاری ٢٠٢٦، چاوگێکی ئەمنی لە کۆیە بە ئێن ئاڕ تی وت، ئێوارەی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپکە و هەرچەندە بە شێوەیەکی گشتی ماڵەکانی ناو ئەو کەمپە چۆڵکراون، بەڵام درۆنەکە ماڵی هاوڵاتییەکی کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.
چاوگێک
لە تەندروستی کۆیەش لەبارەی دۆخی تەندروستیی بریندارەکان رایگەیاند، دۆخی
تەندروستیان جێگیرە و برینەکانیان سووکە و دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویست، لە ماوەیەکی
کورتدا نەخۆشخانە جێدەهێڵن.
بە
وتەی شایەتحاڵەکان لە کاتی رووداوەکەدا، دەنگێکی گەورەی تەقینەوە لە کەمپەکە بیستراوە
و دواتر ئاگر و دووکەڵ لە شوێنی ئامانجکراوەکە بەرزبووەتەوە.
لە
سەرەتای دروستبوونی گرژییەکانەوە تا ئێستا، ئەمە شەشەمین جارە هێرش دەکرێتە سەر
سنووری کۆیە، بەڵام ئەمە یەکەمین جارە کەمپی (زەویە سپی) دەکرێتە ئامانج.