سەردێڕ:

عێراقچی: هێرش کراوەتە سەر کۆنترین بانکی ئێران و تۆڵەی دەکەینەوە

PM:11:17:11/03/2026

916 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ژێرخانی نیشتیمانیی وڵاتەکەی رووبەڕووی هێرش بووەتەوە و یەکێک لە بانکە کۆنەکانی ئێران کراوەتە ئامانج.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس نوسیویەتی، "ژێرخانی نیشتیمانیی ئێران لەژێر هێرشدایە، ئەمجارەیان لقێکی کۆنترین بانکی وڵات تەقێنراوەتەوە لە کاتێکدا پڕ بووە لە فەرمانبەر".

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بە کاتی هێرشەکە کرد و وتی، "ئەو فەرمانبەرانە بە سەختی سەرقاڵی کارکردن بوون بۆ دابینکردنی پێداویستی و خۆراکی هاووڵاتیان پێش هاتنی ساڵی نوێ ( نەورۆز )".

هاوکات عێراقچی ئەو هێرشەی بە تاوان ناوبرد و بە پەیامێکی توند کۆتایی بە قسەکانی هێناوە و رایگەیاند، "هێزە چەکدارە بەهێزەکانمان تۆڵەی ئەم تاوانە لە ئەنجامدەرانی دەسێننەوە".

ئەم هێرشە بۆ سەر کەرتی بانکی لە کاتێکدایە کە ناوچەکە بە دۆخێکی نائارام و پڕ لە گرژیدا تێدەپەڕێت، هاوکات بە هۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران، دەیان ناوەندی تەندروستی و فێرکردن و خزمەتگوزاری کراونەتە ئامانج و زیانیان پێگەیشتووە.













گەلەری