PM:09:39:11/03/2026
808 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایەوە سەر هەولێر و لە رێگەی سیستمی بەرگری ئاسمانی هاوپەیمانانەوە خرانەخوارەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە هەولێر زنجیرەیەک هێرشی نوێی تێکشکاند و بەهۆی بەهێزی دەنگی تەقینەوەکانەوە، لە چەند گەڕەکێکی هەولێر دەرگا و پەنجەرەی ماڵان لەرینەوە.
پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی رایگەیاند، یەکێک لە درۆنەکان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە
ئاسمانی گوندی سێبیران تەقێنراوەتەوە، درۆنی دووەمیش لە نزیک پڕۆژەی نیشتەجێبوونی
ماس سیتی تێکشکێندراوە.
وتیشی، بەهۆی
نزیکیی تەقینەوەکان لە ناوچەی نیشتەجێبوون، دەنگێکی زۆر بەهێز لە ناو شاردا بیستراوە،
بە شێوەیەک کە لە چەند گەڕەکێک دەرگا و پەنجەرەی ماڵان لەریونەتەوە و تاوەکو ئێستا
هیچ زیانێکی گیانی رانەگەیەندراوە.