PM:02:19:11/03/2026
644 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، شەوی رابردوو لە کێڵگە نەوتییەکانی گوندی حەسیرەی سنووری ئیدارەی گەرمیان لە کاتی هەوڵدان بۆ تێکشکاندنی درۆنێک، لە کاتی تەقەکردندا بە هەڵە فیشەک بەر کارمەندێکی پۆلیس کەوتووە و بریندار بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وتی، درۆنێک بەسەر کێڵگە نەوتییەکانی گوندی حەسیرە، لە ناحیەی سەرقەڵای سنووری راپەڕین سوڕاوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان بەرپەرچیان داوەتەوە و تەقەیان لێکردووە، بە هەڵە فیشەک بەر کارمەندێکی پۆلیس کەوتووە.
وتیشی، برینی
کارمەندەکە سووکە و هیچ زیانێکی گیانی و
یان ماددی بەر بنکە و کێڵگە نەوتییەکان نەکەوتووە.