PM:12:02:11/03/2026
836 جار خوێندراوەتەوە
شەوی رابردوو جارێکی دیکە، بۆردوومانی بنکە و بارەگاکانی حەشدی شەعبی کرا لە کەرکوک و موسڵ بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژران و بریندار بوون، بەپێی زانیارییەکانیش ئەو گروپەی بۆردومانکران بەرپرسن لە هێرشەکانی سەر هەرێم.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ـی ئازاری ٢٠٢٦، میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، فرۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بۆ دووەم شەو لەسەر یەک بۆردوومانی بارەگاکانی کەتایبی ئیمام عەلییان کردووە لە سنوری دووبزی کەرکوک کە سەر بە حەشدی شەعبین و بەپێی زانیارییەکان کوژراو و برینداریان هەیە.
هاوکات ئەوە دووەم هێرشە دەکرێتە سەر ئەو
گروپەی حەشدی شەعبی ئەوەش دوای ئەوەی، شەوی دووشەممەش بۆردوومان کران و بەوهۆیەوە
پێنج چەکداریان کوژران و ١٢ـی دیکە برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکانیش، کەتایبی ئیمام عەلی
سەر بە لیوای ٤٠ـی حەشدی شەعبین و بەرپرسی ئەو هێرشانەن کە ١١ رۆژە دەکرێنە سەر
هەرێمی کوردستان.