رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نووسینگەکانیان هیچی بەسەر نەهاتووە لەو هێرشانەی کراوەتەسەر شاری سلێمانی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، "هیچ یەکێک لە نوسینگەکانمان لەو رووداوە ئەمنییانەی لە سلێمانی روویانداوە کاریگەر نەبوون و هیچیان بەسەر نەهاتووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، "راپۆرتە رۆژنامەوانییەکان
کە باس لە شوێنێکی تایبەت بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لە سلێمانی، ئاماژەیە بۆ
شوێنی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئێستا بەکارناهێنرێت".
دەشڵێت، نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو کات ئامادەیە و کاری خۆی بە شێوەیەکی تەواو
لە هەموو عێراق دەکات، هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی و گەشەپێدانی گەلی
عێراق.
ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو بە سێ درۆن هێرشکرایەسەر
شوێنێک لە شەقامی مەلیک مەحمود و نزیک هوتێل تایتانێک، کە دەوترێت بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان
و کونسوڵگەری تورکیای لێیە.