سەردێڕ:

بەشێکی دیکەی پارەی مووچەخۆران گەیشت؛ کەی دابەشدەکرێت؟

PM:05:20:08/03/2026

2252 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، پڕۆسەی تەمویلکردنی مووچەی مانگی دوو بەردەوامە و بڕە پارەیەکی دیکە خرایە سەر هەژماری بانکی هەرێم و دەشڵێت، چاوەڕوان دەکرێت سبەی تەواوی پارەکە بگات و لەگەڵ گەیشتنیشی دەستبەجێ دەستبە دابەشکردنی دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ٨ـی ئازاری ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی حکومەتی ماوەبەسەرچوو لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕی ٣٦٥ ملیار و ٧٠٢ ملیۆن دینار وەک بەشێکی دیکە لە تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی مووجەخۆران، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە چاوەڕوان دەکرێت سبەی دووشەممە تەواوی تەمویلی مووچە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بگات.

وەزارەتەکە جەختیشی کردەوە، "لەگەڵ گەیشتنی تەواوی تەمویلەکە، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران دەکرێت".













گەلەری