سەردێڕ:

ئەمڕۆ ٨ـی مارسە؛ رۆژی جیهانی ژنان لەچیەوە سەری‌ هەڵداوە؟

PM:12:18:08/03/2026

748 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ لە جیهاندا بە رۆژی ژنان دیاریکراوە و بەو بۆنەیەوە لە سەرانسەری جیهاندا چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن، ٨ـی مارس، رۆژی کردار و کۆکردنەوەی دەرفەتێکە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی دەوڵەت بۆ پێشخستنی یەکسانی و مافەکانی ژنان، لە هەموو شوێنێک و هەموو کاتێک.


هاندانی یەکسانی پیشەیی و پێشخستنی سەربەخۆیی ئابووری ژنان مەرجی سەرەتایی یەکسانی راستەقینەی نێوان ژن و پیاون.

كۆمكاری عەرەبی بۆ تاوتوێكردنی هێرشەكانی ئێران كۆدەبێتەوە

لە بابەتێکی ماڵپەری (نەتەوەیەکگرتووەکان) باس لە مێژوو و سەرهەڵدانی ڕۆژی ژنان دەکات بەو شێوەیەی کە سەرچاوەی ٨ی ئازار وەک رۆژی نێودەوڵەتی ژنان (IWD) دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای سەدەی بیستەم و پەیوەندییەکی نزیکیان بە بزووتنەوەکانی کرێکاری و مافی ژنانەوە هەیە.

بنەچەی ٨ی مارس دەگەڕێتەوە بۆ ئەم چەند رووداوە:

١- ١٩٠٨- ناڕەزایەتی شاری نیویۆرک:

- لە ٨ـی ئازاری ١٩٠٨، ١٥ هەزار ژن بەناو نیویۆرک سیتی دا رێپێوانیان کرد و داوای باشترکردنی بارودۆخی کارکردن و کورتترکردنی کاتژمێر و زیادکردنی مووچە و مافی دەنگدانیان دەکرد.

٢- ١٩٠٩- یەکەم رۆژی نیشتمانی ژنان لە ئەمریکا:

بەهۆیی زۆری نارەزاییەکان ، پارتی سۆسیالیستی ئەمریکا یەکەم ڕۆژی نیشتمانی ژنانی لە ٢٨ـی شوباتی ١٩٠٩ راگەیاند.

٣- ١٩١٠-دانپێدانانی نێودەوڵەتی:

لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی سۆسیالیستی لە کۆپنهاگن، کلارا زێتکین، سۆسیالیستی ئەڵمانی، پێشنیاری ساڵانە رۆژی جیهانی ژنانی کرد بۆ پێشخستنی مافەکانی ژنان لەسەر ئاستی جیهانی.

٤- ١٩١١-یەکەم رۆژی جیهانی ئافرەتان:

- یەکەمین رۆژی فەرمی rۆژی نێودەوڵەتی ژنان لە ١٩١١، لە نەمسا، دانیمارک، ئەڵمانیا، و سویسرا بەڕێوەچوو.

بۆنە و ئاهەنگەکانی جیهان لەم رۆژەدا بۆ کردەوەی ئازایەتی و ئیرادەی ژنانی ئاساییە کە رۆڵێکی نائاسایییان لە مێژووی وڵات و پێکهاتەکانیاندا هەبووە.













گەلەری