سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید پیرۆزبایی ١٥ ساڵەی دامەزراندنی ئێن ئاڕ تی دەکات

PM:05:57:17/02/2026

1100 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، پیرۆزبای ١٥ ساڵی دامەزراندنی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دەکات، دەشڵێت، کەناڵێکی راگەیاندنە کە هەر لە سەرەتای دەستپێکردنیەوە رووبەرووی ئاستەنگ و بارودۆخی نەخوازراو بووەتەوە، کە زۆرێک لە دامەزراوەکانی تر ئەزموونیان نەکردووە ئەمەش لە ئەنجامی پابەندبوونە بە پیشەیبوونی و گەیاندنی راستیەکانە بە شێوازێکی شەفافانە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا وتی، لە رۆژانی سەرەتایدا زیاتر لە جارێک کەناڵەکە تووشی داخستن و سوتاندن بووەوە، بەڵام بەردەوام بوو و پەیامی میدیایی خۆی پاراست کە پشتگیری لە مافەکانی هاوڵاتیان دەکرد و پابەندبوو بە خستنەرووی راستییەکان بە شێوەیەکی پیشەیی و سەربەخۆ.

وتیشی، بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی و پێزانین ئاڕاستەی سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکە دەکەن، کە سەرەڕای تەحەدییەکان پابەندبوونی خۆیان بە بنەماکانەوە نیشانداوە و هەموو مافێکیان هەیە شانازی بەو کاریگەری و متمانەیە بکەن کە لەنێو بینەراندا بەدەستیانهێناوە.


 













گەلەری