PM:05:39:17/02/2026
936 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لەسەر رێگەی کەرکوک – تکریت روویدا و بەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕتی، لە نزیک ناوچەی پیشەسازیی کۆنی کەرکوک، رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و بارهەڵگرێکدا روویدا وبەهۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا.
وتیشی، رووداوەکە بەهۆی وەرگەڕانی
ئۆتۆمبێلەکەوە بووە و سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە کە سێ کەس بوون لەگەڵ شۆفێری
بارهەڵگرەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
سۆران محەمەد - کەرکوک