PM:05:27:17/02/2026
1044 جار خوێندراوەتەوە
هەر دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی و شاندی یەکێتی، شاسوار عەبدولواحید بانگەوازی بۆ هێزە سیاسییەکان کرد و وتی "ئەگەر ئێوە حەز دەکەن خەڵک لەم مەینەتییە رزگاری بێت و سەرۆکی حکومەت بگۆڕن، لەگەڵ یەکێتی و هێزەکانی دیکە ٥٠+١ـی کورسییەکانمان دەبێت و دەتوانین حکومەت پێکبهێنین و سەرۆک وەزیرانێکی نوێ دابنێین، هەر لایەکمان دانوستان لەگەڵ پارتی بکەین بە ٣٨ کورسییەوە دانوستان دەکەین".
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، شاسوار عەبدولواحید وتی، هەر هێزێکی سیاسیی هەڵوێستی نەبێت و لەگەڵ گۆڕانکاری حکومڕانیدا نەبێت ئەوا سەر بە دەسەڵاتە و هەر هێزێک بە دەم ئەم بانگەوازەی ئێمەوە نەیەت، مانای ئەوەیە رازییە بە مانەوەی پارتی لە پۆستی سەرۆکی حکومەت و رازییە سەرۆکی داهاتووی حکومەتیش لە پارتی بێت و گۆڕانکاری لە حکومەتا نەکرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد "کۆبوونەوەکەمان لەگەڵ یەکێتی زۆر باش بوو و تا ئێستا کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ یەکێتی لەسەر شێوازی حکومڕانی
هەرێمە و هەروەها رێککەوتنەکەمان لەگەڵ یەکێتی گشتگیرە بۆ هەرێم و بەغداش، لە رۆژانی داهاتوودا دووبارە کۆدەبینەوە بۆ
نوسینەوەی رێککەوتنەکەی نێوانمان لەسەر گەڕاندنەوەی هاوسەنگی هێز".
باسی لەوەشکرد " تا ئێستا داهات دیارنیە و گەندەڵی لە
زیادبووندایە، بەڵام ئێمە هەنگاوی راستەقینەمان ناوە بۆ گۆڕانکاری لە حکومڕانی بۆ شەفافبوونی بودجە وهەبوونی یاسای بودجە و دابەشکردنی پارە
بەسەرر شارەکاندا.