سەردێڕ:

لەم ناوچەیە بۆ رەمەزان دەوامی فەرمانبەران کەمدەکرێتەوە

PM:04:58:17/02/2026

944 جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و رەچاوکردنی دۆخی فەرمانبەران و هاوڵاتیانی بەڕۆژوو لە مانگی پیرۆزی رەمەزان بریار درا بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانبەران.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زۆڕان وتی، ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەنەوە بڕیاریانداوە بە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا و فەرمانگە حکومییەکانی سنوورەکە بۆ یەک کاتژمێر لە کاتی بەیانیاندا.

وتیشی، بەپێی بڕیارەکە، کەمکردنەوەی دەوام یەک کاتژمێرە و دەوامی فەرمی لە کاتژمێر نۆی بەیانییەوە دەست پێ دەکات.













گەلەری