سەردێڕ:

رێگە سەرەکییەکانی ئەم ناوچەیە دەکرێت بە پارە

PM:04:43:17/02/2026

1240 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبانی هەولێر دەڵێت، حکومەت پلانێکی هەیە بۆ ئەوەی رێگە سەرەکییەکان "بکرێتە پارە" و داهاتەکەشی بۆ نۆژەنکردنەوەیان بەکاربهێنێتەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، عیماد محەمەدئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی هەولێر ئاشکرایکرد، "پلان هەیە رێگەکان بکرێنە پارە، ئەمە سیستمێکی جیهانییە و وادەکات داهاتی رێگەکان بۆ خودی رێگەکان خەرج بکرێتەوە، کاتێک هاوڵاتی یان بازرگانێک پارە دەدات، لەبەرامبەردا رێگەیەکی ستاندارد و سەلامەت بەکاردەهێنێت.

دەشڵێت، ئەم هەنگاوە یارمەتیدەر دەبێت، بەشێكی ئەو داهاتەی بەرامبەر بەکارهێنانی رێگەکە کۆدەکرێتەوە، ببێتەوە بودجە بۆ حکومەت تاوەکو بتوانێت زووتر رێگەکان نۆژەن بکاتەوە.

وتیشی، ساڵانە تەنیا بۆ پارێزگای هەولێر پێویستیان بە ٦٠ بۆ ٧٠ ملیار دینارە بۆ نۆژەنکردنەوە، بەڵام ساڵی رابردوو تەنیا نزیکەی دوو ملیار دیناریان بۆ خەرجکراوە، ئەو بڕە پارەیە تەنیا بەشی نۆژەنکردنەوەی پێنج کیلۆمەتر رێگەی ستاندارد دەکات.













گەلەری