PM:04:01:17/02/2026
1124 جار خوێندراوەتەوە
وتەبێژی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا دەڵێت، مەحاڵە نوری مالیكی پاشەكشە لە كاندیدبوون بكات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و وتیشی، پرسی کشانەوەی مالیکی لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لێوە نەکراوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی دەوڵەتی یاسا وتی، نوری مالیکی کەسێک نییە بە هاتوهەرای میدیایی بشڵەژێت و ئەو هێشتا خۆڕاگر و پێداگرە لەسەر خۆکاندیدکردن.
وتیشی، تا ئێستا لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی پرسی
کشانەوەی مالیکی تاوتوێنەکراوە و هێشتا پابەندن بە کاندیدکردنی مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک
وەزیران.
هاوکات ناوبراو
رەتیشكردەوە هیچ لیستێكی سەپاندنی سزا هەبێت بەسەر عێراقدا و وتی، باڵیۆزی عێراق لە
ئەمریکا ئەمڕۆ یان سبەی دەگەڕێتەوە و ئەگەر
پەیامێک لە واشنتنەوە هەبێت، ئەوە بۆ سەرکردە سیاسییەکان و حکومەت روون دەبێتەوە.