PM:02:57:17/02/2026
996 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، دوو كامێرایی تۆماركردنی خێرایی لەسەر شەقامی سەرەكی هەواری شار دەكەونەكار و دەڵێت، لەیەكشەممەی داهاتووەوە سەرپێچی تۆمار دەكەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، "ئاگاداری شۆفێرانی ده‌كه‌ین هه‌ردوو كامێرای شه‌قامی هه‌واری شار كه له‌به‌رده‌م و له‌پشتی ئه‌نده‌رپاسی والی جێگیركراون".
ئاماژە بەوەکراوە، کامێراکان رۆژی یه‌كشه‌ممه سه‌رپێچی شۆفێران تۆمارده‌كه‌ن،
بەرزترین خێرایی رێگەپێدراویش لەشەقامەکە ٦٠ کیلۆمەترە لەکاتژمێرێکدا.