PM:12:59:17/02/2026
832 جار خوێندراوەتەوە
جوتیارانی کەرکوک دژی پێنەدانی پارەی گەنمەکانیان لە بەردەم سایلۆی شارەکە گردبوونەوە و دەڵێن، "وا بۆ وەرزی دووەم دەچێت هێشتا پارەی بەرهەمەکانیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا زۆربەیان بە قەرز پەین و پێداویستی کشتوکاڵییان کڕیوە".
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، جوتیارانی کەرکوک لەبەردەم سایلۆی کەرکوک گردبوونەوە و وتیان، بۆ وەرزی دووەم دەچێت هێشتا پارەی بەرهەمەکانیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا زۆربەیان بە قەرز پەین و پێداویستی کشتوکاڵییان کڕیوە و ئێستا بەهۆی کۆبوونەوەی قەرزەکانەوە تووشی کێشەی کۆمەڵایەتی بوون.
هاوکات بەشێک
لە جوتیاران دەڵێن، ناتوانن بەروبوومەکانیان بدەنە حکومەت و ئەویش پارەکەیان پێ نەدات،
لە کاتێکدا ئەوان نەیانویستووە رێگا سەرەکییەکان بگرن و تەنیا داوای مافی خۆیان دەکەن.
سۆران محەمەد - کەرکوک