سەردێڕ:

کۆبوونەوەی شاسوار عەبدولواحید لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکرد

AM:11:38:17/02/2026

1308 جار خوێندراوەتەوە

شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی شاسوار عەبدولواحیدیان کرد و لەگەڵ نەوەی نوێ لە کۆبوونەوەدان.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، گەیشتنە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گوندی ئەڵمانی و چاوەڕێدەکرێت لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تاوتوێی لێکتێگەیشتنەکەی نێوانیان بکەن.

سێ رۆژ بەر لە ئێستا شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تائێستا لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ یەکێتی هەیە و رێککەوتنی نوسراویان نەکردووە و وتیشی، لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ یەکێتی بۆ هاوسەنگکردنەوەی باڵانسی سیاسی و بردنی یاسای بودجەیە بۆ پەرلەمان و شەفافکردنی داهاتە.

مانگی رابردوو بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دواتر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتیان، لێکتێگەیشتنیان کردووە کە فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانی کوردستان یەکبخەن و یەکێتی و نەوەی نوێ پێکەوە ٣٨ کورسی پەرلەمانیان هەیە و لەبەرامبەردا پارتی ٣٩ کورسی هەیە وتیشیان، دەیانەوێت هاوسەنگی هێز رێکبخەنەوە بەرامبەر پارتی و ناکرێت پارتی قۆرغی هەموو دەسەڵات و پۆستە سیادییەکان بکات.














گەلەری