بڕیارە ئەمڕۆ شاندی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی سەردانی شاسوار عەبدولواحید بکات و لەگەڵ نەوەی نوێ کۆببنەوە.
چاوەڕێ دەکرێت شاندە باڵاکەی یەکێتی نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، بگەنە ئۆفیسی سەرەکی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گوندی ئەڵمانی و لەگەڵ نەوەی نوێ تاوتوێی لێکتێگەیشتنەکەی نێوانیان بکەن.
سێ رۆژ بەر لە ئێستا
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، تائێستا
لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ یەکێتی هەیە و رێککەوتنی نوسراویان نەکردووە.
وتیشی، لێکتێگەیشتنیان
لەگەڵ یەکێتی بۆهاوسەنگکردنەوەی باڵانسی سیاسی و بردنی یاسای بودجەیە بۆ پەرلەمان
و شەفافکردنی داهاتە.
مانگی رابردوو بافڵ تاڵەبانی
بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا سەردانی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی کرد و دواتر لە کۆنفرانسێکی
رۆژنامەوانیدا وتیان، لێکتێگەیشتنیان کردووە کە فراکسیۆنەکانیان لە پەرلەمانی
کوردستان یەکبخەن و یەکێتی و نەوەی نوێ پێکەوە ٣٨ کورسی پەرلەمانیان
هەیە و لەبەرامبەردا پارتی ٣٩ کورسی هەیە.
وتیشیان، دەیانەوێت
هاوسەنگی هێز رێکبخەنەوە بەرامبەر پارتی و ناکرێت پارتی قۆرغی هەموو دەسەڵات و پۆستە
سیادییەکان بکات.