AM:08:28:17/02/2026
764 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌ندامێکی شاندی ئیمڕاڵی له دوای دیداره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان له‌گه‌ڵ عەبدوڵا ئۆجه‌لان رایگەیاند، ئۆجه‌لان جه‌ختیكردووەته‌وه كه "قۆناغی یه‌كه‌می پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له توركیا كۆتاییهاتووه و ده‌چنه قۆناغی دووه‌مه‌وه، داواشیكردووه، ئه‌و ده‌رفه‌ت و بارودۆخانه‌ی بۆ بڕه‌خسێنرێت تا پرۆسه‌كه بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام".
مه‌دحه‌ت سه‌نجه‌ر، ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌مپارتی)، دوای دیداره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رایگه‌یاند، ئۆجەلان وتوویەتی، "ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كۆبوونه‌وه‌ی چوونه ناو ئه‌نتیگراسیۆنه"، كۆبوونه‌وه‌كه زیاتر له سێ كاتژمێری خایاند، كۆبونه‌وه‌یه‌كی پڕ و تێروته‌سه‌ل بوو، ئۆجه‌لان ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڕیاربو گفتوگۆیان له‌سه‌ر بكه‌ین له ١٠ خاڵدا ده‌ستنیشان كرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌گشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ بوو.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی
شاندی ئیمڕاڵی، ئۆجه‌لان به كورتی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ماوه‌ی ١٦ مانگی پڕۆسه‌ی
ئاشتی كرد و رایگه‌یاندووه، قۆناغی یه‌كه‌م كۆتاییهات كه په‌یوه‌ستبوو به بڕیاری
كۆتاییهێنان به بوونی رێكخستن و تێكۆشانی چه‌كداری، بنه‌مای قۆناغی یه‌كه‌م دانانی
چه‌ك و كۆتایی خه‌باتی چه‌كداری بوو، ئه‌مه بڕیارێكی ستراتیژییه.
ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو،
ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ئێمه له قۆناغی یه‌كه‌مدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
هه‌نگاوی گرنگمان ناوه، چووینه‌ته قۆناغی دووه‌مه‌وه و له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌نتیگراسیۆن
كه گرنگترین بابه‌تی ئه‌م قۆناغه دووه‌مه‌یه، گفتوگۆ ده‌كه‌ین، ئه‌م بابه‌ته
له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا تاوتوێده‌كه‌ین"، ئه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و رێگا گشتییه
كرد كه پێویسته له قۆناغی دووه‌مدا په‌یڕه‌و بكرێت.