AM:08:10:17/02/2026
712 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک دابەزی و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٣٣ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٢ دۆلار و ٨٩ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمڕۆ جارێکی دیکە هەردوو شاندی دانوستانکاری ئێران و ئەمریکا بەنێوەندگیری عومان لە جنێفی پایتەختی سویسرا کۆببنەوە، بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نوێ و جیهان چاوەڕێی ئەنجامی ئەو دانیشتنە دەکات.