PM:03:08:15/02/2026
1224 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەبەغدا داواکاری کردنەوەی لقی سەرجەم بانکە فیدراڵییەکان لە هەرێم، دەگەیەنێتە سەرۆک وەزیرانی عێراق و واژۆی پێویستیان بۆ کۆکردووەتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا وتی، داواکاری کردنەوەی لقی بانکە جیاوازەکانی حکومەتی فیدراڵ لەوانەش (بانکی رافیدەین، رەشیدی میسڕ) لە هەرێم دەگەیەننە سەرۆک وەزیرانی عێراق.
وتیشی، بە کردنەوەی لقی بانکە فیدراڵییەکان هاوڵاتیانی
هەرێمیش سودمەنددەبن لەو خزمەتگوزارییانەی لەلایەن ئەو بانکانەوە پێشکەش دەکرێت
وەک، پێشینە وقەرزی خانوبەرە، هاوسەرگیری،
کشتوکاڵی و پیشەسازی و چەندین پێشینەی تر.