سەردێڕ:

پەرلەمانی عێراق: وادەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەواوبووە؛ دەبێت دادگای فیدراڵی هەڵوێستی هەبێت

PM:02:20:15/02/2026

1196 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوا لە دادگای فیدراڵی عێراق دەکات هەڵوێستیان هەبێت لە بارەی هەڵنەبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە و دەڵیت، هەڵنەبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمار بەهۆی بوونی سێ یەکی پەکخەر لە دانیشتنەکاندا بووە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرمانی عێراق لە نوسراوێکدا کە رەوانەی دادگای فیدراڵی عێراقی کردووە دەڵێت، پەرلەمان بەردەوامە لە ئەنجامدانی دانیشتنەکانی بەپێی کارنامەی ئامادەکراو، بەبێ ئەوەی بڕگەی سەرۆک کۆمار بخرێتە نێو کۆبوونەوەکانەوە و وتیشی، هەڵنەبژاردنی سەرۆک کۆمار بەهۆی نەگەیشتن بە نیسابی یاسایی بووە.

دەشڵێت، وادەی دەستووری بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەسەرچووە و داوا لە داگای فیدراڵی دەکەن هەڵوێستێکی یاساییان لەم بارەیەوە هەبێت.

وتیشی،بەپێی دەستوور سەرۆکی کۆمار تا دوای کۆتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی نوێ و کۆبوونەوەکەی بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی، بە مەرجێک لە ماوەی سێ رۆژدا لە دوای یەکەمین کۆبوونەوەی پەرلەمان سەرۆک کۆماری نوێ هەڵبژێردرێت.













گەلەری