سەردێڕ:

زانیاری لەبارەی کشانەوەی نووری مالیکی لە کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران

PM:01:28:15/02/2026

1992 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، نووری مالیکی بەشێوەی سەرەتایی ئامادەیی دەربڕیوە لە کاندیدی سەرۆک وەزیران بکشێتەوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی وت، لایەنە شیعەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی داوایان کردووە مالیکی بکشێتەوە و نووری مالیکیش بە شێوەی سەرەتایی ئامادەی دەربڕیوە بە کشانەوەی لە کاندید بوونی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

ئەمە دوای ئەوە دێت، کادیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران چەندین کاردانەوەی لێکەوتەوە و زۆربەی لایەنەکان بە تایبەتی ئەمریکا ناڕەزاییان دەربڕی بە کاندیدبوونی، وە ئەمەش یەکێک بوو لە هۆکارەکان بۆ پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ.














گەلەری