PM:01:01:15/02/2026
1040 جار خوێندراوەتەوە
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٧ دۆلار و ٧٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٥ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٢ دۆلار و ٨٩ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دابەزینی نرخەکان و هەڵاوسان دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی بانکی ناوەندیی
ئەمریکا بەردەوام بێت لە کەمکردنەوەی سوودی بانکی وەکو پاڵپشتی بۆ ئابووریی ئەو
وڵاتە، ئەوەش هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان.