PM:03:47:13/02/2026
1276 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بڕیاری دووبارە دەستنیشانکردنەوەی مالیکی پرسێکی ناوخۆییە، بەڵام عێراق ئاماژەکانی ئەمریکا بە هەند وەردەگرێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق وتی، هیچ گۆڕانکارییەک لە پلانی کشانەوەی ئەو هێزانە نییە لە عێراق تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٦.
سەبارەت بە پۆستی سەرۆک وەزیرانیش دەڵێت، بڕیاری دووبارە
دەستنیشانکردنەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو مالیکی پرسێکی ناوخۆییە، بەڵام عێراق
ئاماژەکانی ئەمریکا لەسەر پۆستەکە بە هەند وەردەگرێت.