PM:03:28:13/02/2026
1332 جار خوێندراوەتەوە
پسووڵەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، دوای ئەوەی خزمەتگوزاریەکانی سیستەمی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوولەی خۆراک بۆماوەیەک بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لەسیستەمی پارەدان راگیرا، ئەمڕۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزارییەکانی ناو ئەپڵیکەیشنەکەی کردەوە.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، نەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسووڵەی خۆراکی هەولێر وتی، دووبارە وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزاریەکانی ناو ئەپلیکەیشنەکەی کردەوە و لەئێستادا لەپارێزگای هەولێر تەنها خزمەتگوزاریی (بلۆککردن و لابردنی بلۆک و سڕینەوەی ناوی مردوو) بەردەستە، بەڵام خزمەتگوزاریەکانی وەکوو زیادکردنی منداڵ و مامەڵەی زەواج و گواستنەوەی بریکار جارێ بەردەست نیە، هەر مامەڵەیەکی تر بکرێت لەڕێگای پەیجەکەیانەوە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەنەوە.
ئەمە
لە کاتێکدایە، وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی کارتی
بەشەخۆراکی راگەیاند و زیادکردنی ناوی منداڵانی خوار ١٢ ساڵی لە رێگەی سیستەمی
ئەلیکترۆنییەوە لە نۆ لق دەستپێکرد.