PM:02:23:13/02/2026
1576 جار خوێندراوەتەوە
به‌رگری شارستانی كه‌رتی غه‌ززه‌دەڵێت،نزیكه‌ی هه‌شت هه‌زار ته‌رم هێشتا له ژێر دار‌و په‌ردودا ماون و سێ هه‌زار كه‌سیش بێسه‌روشوێنن. تەندروستی غەززەش وتی، ژماره‌ی كوژراوەکان ٧٢ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووە.
مه‌حمود به‌سڵ وته‌بێژی به‌رگری شارستانی غه‌ززه باسی لەوەشکرد، ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردن كه له‌لایه‌ن تیمه‌كه‌وه ئه‌نجامدراون، روبه‌ڕوی سه‌ختییه‌كی گه‌وره بونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ دیارنه‌مان و شیبونه‌وه‌ی ته‌رمی سه‌دان هاوڵاتی له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به ناوچه زیانلێكه‌وتوه‌كان.
وتیشی، تا ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار كه‌س بێسه‌روشوێنن، هاوكات نزیكه‌ی هه‌شت
هه‌زار ته‌رم هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردودا ماون ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی قه‌باره‌ی
كاره‌ساتی مرۆییە له كه‌رته‌کەدا.
هاوکات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه دەڵێت، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی
غه‌ززه و ئیسرائیلەوە تا ئێستا ٧٢ هه‌زارو ٤٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٧١ هه‌زار
و ٦٨٦ کەسی دیکەش برینداربوون.