PM:01:47:13/02/2026
1380 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، وڵاتەکەی کاردەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە ئۆکرانیا، سەرۆکی ئۆکرانیاش دەڵێت، ئامادەن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ و پشتگیری لە پێشنیازەکانی ئەمریکاش دەکەن.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، مارکۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی، پلانی نییە لەم کاتەدا سەردانی رووسیا بکات، ئەمریکا لەگەڵ هەردوو وڵاتی هەنگاریا و سلۆڤاکیا باس لە پرسی راگرتنی هاوردەکردنی سەرچاوە وزەییەکانی روسیا دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو فشارە ئابوورییەی کە دەکرێتە سەر مۆسکۆ.
دەشڵێت، رەنگە لە سەردانەکەیدا بۆ میونشن چاوپێکەوتن لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر
زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجامبدات.
لای خۆشییەوە زیلینسکی وتی، وڵاتەکەی پشتگیری لە پێشنیارە
ئاشتییەکانی ئەمریکا دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ روسیا و دەشڵێت، ئامادەن
بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و ریفراندۆم لەسەر رێککەوتنی ئاشتی.