PM:01:04:13/02/2026
1740 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی دەڵێت، ئاسمانی هەرێم روو لە گۆڕان دەکات و شەپۆلێکی بارانبارین لە ناوچە جیاوازەکان دەستپێدەکات، پێشبینی دەکرێت لە بەیانی زووی سبەینێوە باران لە دهۆکەوە دەستپێبکات و دواتر تەواوی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە، لە هەندێک کاتیشدا بارانەکە بە شێوەی لێزمە و هەورەبروسکەشی لەگەڵ دەبێت.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم وتی، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنووری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکانی سلێمانی نمە باران بە پچڕپچڕی دەبارێت، سبەینێش ، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و رێژەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەکان زیاتر دەبێت.
لەبارەی کەشوهەوای سبەینێش ئاماژەی بەوەشکرد، ئاسمان بە گشتی هەوری
تەواو دەبێت و بارانبارین زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەم شەپۆلە
لە هەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران، ئەوەش کاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی
پلەکانی گەرما دەبێت بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیەیە:
سلێمانی: ١٦ پلەی سیلیزی
هەولێر: ١٨ پلەی سیلیزی
پیرمام: ١٣ پلەی سیلیزی
سۆران: ١٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: ٨ پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: ١٨ پلەی سیلیزی
دهۆک: ١٧ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ١٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: ١٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان: ٢٠ پلەی سیلیزی