سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەچنە ئەڵمانیا

PM:12:45:13/02/2026

1384 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی رۆژئاوا دەڵێن، مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەگەنە ئەڵمانیا و بڕیارە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا کۆببنەوە.


ئەمڕۆ هەینی ١٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، میدیاکانی رۆژئاوا باسیان لەوەشکردووە، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەربۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن دەگەنە ئەڵمانیا.

دەشڵێن، بڕیارە لە پەراوێزی كۆبونەوەكاندا مەزڵوم عەبدی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا كۆببێتەوە. هاوکات، تا ئێستا هەسەدە هیچ راگەیاندراوێکی فەرمی لەبارەی سەردانەکەوە بڵاونەکردووەتەوە.

٦٢ـەمین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن ئەمڕۆ لە شاری میونشنی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت، یەکێکە لە کۆڕبەندە پێشەنگەکانی جیهان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسەکانی ئاسایشی نێودەوڵەتی و پەرەپێدانی گفتوگۆ لەنێوان سەرکردە باڵاکان و بڕیاردەرەکان لەسەر بابەتەکانی وەک ئاسایشی نێودەوڵەتی، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاڵنگاری جیۆپۆلەتیکی و سەقامگیری جیهانی.













گەلەری