PM:12:16:13/02/2026
1192 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی سەڵتەنەی عوممان رایگەیاند کە ١٩ـی مانگ رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت، هەریەک لە وڵاتانی تورکیا و سەنگافورەش رۆژی پێنجشەممەیان وەک یەکەم رۆژی رەمەزان دیاریکرد.
ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئایینی تورکیا وتی، بەپێی ناوەندی فەلەکناسی نێودەوڵەتی کە مانگی هیلال لە رۆژی سێشەممەدا لە هیچ شوێنێکی جیهانی عەرەبی و ئیسلامییەوە دیار نابێت بەمەش یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان بۆ پێنجشەممە دیاری کرد.
هاوکات ئەنجومەنی کاروباری ئیسلامی
سەنگافورە بە سەرۆکایەتی موفتی گەورەی سەنگافورە وتی، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانیان
بۆ رۆژی پێنجشەممە دیاریکرد.
هەروەها، عەبدولعەزیز حوسێنی، لێکۆڵەری
کەشوهەوای سعودیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان ڕۆژی چوارشەممە
دەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ سەڵتەنەتی عوممان وەک یەکەم وڵاتی ئیسلامی، بە
شێوەیەکی فەرمی پێنجشەممەی داهاتووی وەک یەکەم رۆژیمانگی
رەمەزاندیاریکرد.