سەردێڕ:

بکوژی ژنەکەی سلێمانی دەستگیرکرا

PM:12:06:13/02/2026

1828 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، بکوژی ئەو ژنەی دوێنێ لە پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی کوژرا، دەستگیرکرا.


ئەمڕۆ هەینی ١٣ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئاسایشی سلێمانی وتی، دوای ئەوەی پاشنیوەڕۆی دوێنێ لەیەکێک لە پڕۆژە نیشتەجێبوونەکانی شاری سلێمانی، ئافرەتێک بەچوار فیشەک کوژرا، ئەمڕۆ بکوژەکەی دەستگیرکرا.

وتیشی، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت تۆمەتبار بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە تاوانەکەی ئەنجامداوە و هەوڵیداوە لەڕێگەی برایەک و زاوایەکی هەڵبێت بۆ دەرەوەی هەرێم، دوای چاودێری وورد و دەستنیشانکردنی شوێنی تۆمەتبار بەیانی ئەمڕۆ تۆمەتباری بکوژ و دوو هاوکارەکەی دەستگیرکران.

دەشڵێت، لەئێستادا تۆمەتبار راگیراوە و دوو هاوکارەکەشی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

هاوکات، بەهۆی بوونی کێشە لە پاسپۆرتی کوژراوەکەدا، تا ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادە و رادەستی خانەوادەکەی نەکراوەتەوە.













گەلەری