سەردێڕ:

لە سلێمانی تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

PM:05:16:12/02/2026

1580 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کەمێک پێش ئێستا لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، تەرمی ژنێک دۆزراوەتەوە و بە وتەی پۆلیسیش شوێنەواری فیشەکی پێوەیە و لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.


ئەمڕۆ، پێنجشەممە، ١١ـی شوباتی ٢٠٢٦، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، ژنێکی ٤١ ساڵان کوژرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تا ئێستا تۆمەتبار دەستگیرنەکراوە و پەراوی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کراوەتەوە".

بەپێی زانیارییەکان، ژنە کوژراوەکە، خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و تەرمەکەی بۆ پشکنین براوەتە پزیشکی دادی سلێمانی و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی دەکرێتەوە.

بە وتەی چاوگە ئەمنییەکانیش، " ئەو ژنە لەماڵی خۆیدا نەکوژراوە، بەڵکو چووەتە ماڵی کەسێکی تر بۆ کارێکی تایبەت، بکوژەکە دوای کەوتووەو لەناو ئەو پڕۆژەی نیشتەجێبوونە تەقەی لێکردووەو کوشتویەتی ".















گەلەری