سەردێڕ:

وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرا کرا

PM:04:30:12/02/2026

1320 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی دەڵێت، رۆژی شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممە ( ١٤ ی شوباتی ٢٠٢٦) مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەهەمان رۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای ( ٢٠٢٤/٧/١ ) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.













گەلەری