وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتەکەیان و رۆژی شەممە دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، وەزارەتی پێشمەرگە لە راگەیەندراوێکدا وتی، دوای ئەوەی هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی یەک خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە و رۆژی شەممە دابەش دەکرێت.
وتیشی، لەلایەن
بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) رێکارە دارایی و
ژمێریارییەکان ئەنجامدراون بۆ ئەم مەبەستە رۆژی شەممە ١٤ـی شوباتی ٢٠٢٦، دەست بە
دابەش کردنی دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکان بڕی
هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە، ٧١ هەزار دینارە و بڕیاره رۆژی شەممە لەگەڵ
مووچە دابەش بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە
هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ١٢، بڕەکەی ٧٦ هەزار دینار بوو، کە مانگی یەکی ساڵی
نوێ بڕەکەی کەمتر کراوەتەوە.