سەردێڕ:

راگەیاندنی هەسەدە: هێزەكانمان دەگەڕێنەوە بۆ پێگە سەرەكییەكانمان بەر لە شەڕ

PM:03:54:12/02/2026

1332 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، لەم رۆژانەی دوایدا بڕگە كارگێڕی و ئەمنییەكانی رێككەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە جێبەجێ کران و دەشڵێت، جێبەجێكردنی بڕگە سەربازییەكان هێزەكانی هەسەدە و حکومەتیش دەگرێتەوە و هێزەکانیان دەگەڕێنەوە بۆ پێگە سەرەکییەکانیان.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، فەرهاد شامی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە وتی،لەم رۆژانەدا بڕگە كارگێڕی و ئەمنییەكانی رێككەوتنی نێوان دیمەشق و هەسەدە جێبەجێ كران و ئێستا چوونەتە ناو بڕگە سەربازییەكان دەشڵێت، هێزەكانیان دەگەڕێنەوە بۆ پێگە سەرەكییەكانیان بەر لە شەڕ.

وتیشی، ئەمڕۆ دووبارە جێگیربوونەوە و كشانەوە كرا لە بەری رۆژهەڵات لە هۆڵ و تەل بەراك و هێزە سەربازییەكانیان لەناو شارەكان دەكشێنەوە و هێزەكانی ئاسایش لەو شوێنانە بڵاوبوونەتەوە. باسیلەوەشکرد، لەلایەنی حكومەتەوە كات كوشتن هەیە لە جێبەجێكردنی بڕگەكانی رێككەوتنەكە و هەندێك بەربەستیش هەن.

دەشڵێت، تائێستا لە كۆبانێ هیچ جۆرە كشانەوەیەك لە گوندەكان و بەرەكان شەڕ نییە و شارەكە ئابڵوقە دراوە و گفتوگۆ هێشتا بەردەوامە بە چاودێری نێودەوڵەتی و هیوادارن هەموو بڕگەكان جێبەجێ بكرێن و كۆسپ بۆ رێككەوتنەكە دروست نەكرێت.

 













گەلەری