PM:03:04:12/02/2026
1304 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم بڕ باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە دێرەلوکی پارێزگای دهۆک زۆرترین رێژەی باران باریوە کە ٣٩ ملیم بووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، کەشناسیی هەرێم وتی، لە دهۆک زۆرترین رێژەی بارانی تێدا باریوە و لە دێرەلوک نزیکەی ٣٩ ملیم باریوە.
وتیشی،لە پارێزگای هەولێر زۆرترین رێژەی
باران بارین لە مێرگەسوور بووە بە رێژەی ٢٥ ملیم. لە پارێزگای لە سلێمانیش زۆرترین
رێژەی باران لە قەڵادزێ باریوە بە رێژەی ١٠ ملیم.